له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، لەبازاڕی گەڕەکی فەرمانبەران 9 شوێنی گۆشت فرۆشی داخران.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هۆكاری داخرانى شوێنى گۆشت فرۆشه‌كانى گه‌ڕانده‌وه بۆ سەربڕینی ئاژەڵ لەبەردەم دوکانەکانیاندا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت، بەپێ ی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری وچاودێری تەندروستی هەرئاژەڵێک سەرببڕدرێت دەبێ لەسەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر بێت ، پێش سەربڕین ودوای سەربڕین پشکینی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکی ڤێتێرنەریەوە ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونە لە تەندروستی ئەوگۆشتەی هاوڵاتیان دەیکڕن.
قایمقامیه‌تى قه‌زاكه ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات كه هەرشوێنێک پابەند نەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار دەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن ، ئەمەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
دارشتنه‌وه: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.