Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:43

هه‌سه‌ده‌: تا ئێستا زیاتر له‌ 60 هه‌زار که‌س ناوچه‌ی باغوزیان به‌جێهێشتووه‌

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ سوننه‌كانی عێڕاقن كه‌ له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی رایانكردووه‌ بۆ سووریا
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ رۆژی رابردوو رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆتایی له‌ دژی دوایین ناوچه‌ی بنده‌ستی داعش له‌ باغووزی رۆژهه‌ڵاتی سووریا، زیاتر له‌ 60 هه‌زار كه‌س ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

مسته‌فا بالی وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌: 29 هه‌زار و 600 كه‌س كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانی داعشن، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئێمه‌ كردووه‌ و 5 هه‌زار چه‌كداری ئه‌م گروپه‌شیان له‌ناودایه‌.

بالی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نزیكه‌ی 34 هه‌زار هاوڵاتیی سڤیلی دیكه‌ش له‌ پارێزگای دێره‌زوور له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا له‌ باغووز رایانكردووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ساڵانی پێشوو، واته‌ پێش داگیركردنی باغووز له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه‌، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ سوننه‌كانی عێڕاقن كه‌ له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی رایانكردووه‌ بۆ سووریا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.