پ. په‌روه‌ر محه‌مه‌د.. ئه‌مشه‌و له شارۆچكه‌ی شه‌نگال شه‌ڕی له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) له‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له نێو قه‌زای شنگال به په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاندووه: بەهۆی شەڕەکەی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) چوار چه‌كدار له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل كوژراوه و یه‌ك چه‌كداری سوپای عێراق كوژراوه و دوو دیكه‌ش برینداربووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بووه سوپای عیراق جوڵەی بە هێزی زیاتر کردووە و بەرە و شوێنی شه‌ڕه‌كه هاتوون و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا ده‌سوورێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.