بۆ رزگارکردنی خاوەنه‌كه‌ی لەکاتی رووداوە مەترسیدارەکاندا ، کۆمپانیای "Nimb"ی رووسی ئەنگوستیلەیەکی زیرەکی تایبەتمەند نمایش ده‌كات .
ئەم ئەنگوستیلە یه به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه و دیزاینكراوه هه‌ر كاتێك خاوه‌نه‌كه‌ی " هه‌ڵگری ئه‌نگوستیله‌كه " رووبه‌ڕووى ههرمەترسیهك ببێته‌وه یا کاتێک پێویستیان بە یارمەتی پزیشکیی دەبێت ، ده‌توانی وه‌ك ئامرازێك له‌ڕێگه‌یه‌وه داوای یارمەتی بکه‌یت .
دیزاینەران ئه‌و ئەنگوستیلەیان بە ئامێری ناردنی تایبەت رێكخستووه بۆ ئەوەی بە بەردەوام لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ تۆڕی مۆبایلەکان ، دوگمەیەکیان بۆ زیادکردووە کە بەکارهێنەرەکەی دایدەگرێت و پاشان ئەنگوستیلەکە ئاماژە دەنێرێت بۆ ناوەندەکانی پۆلیس و فریاکەوتن بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن.
ئه‌نگوستیله‌كه پاترییەک لەخۆدەگرێت کە بەشی ئەوە دەکات ئامێرەکانی بۆ ماوەی یەک هەفتە کار بکات ، هەروەها خاوەنەکەی دەتوانێت لەکاتی ونبوونی ئه‌نگوستیله‌كه لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی تایبەتەوە کە به سیستەمی ” GPS " به‌ستراوه‌ته‌وه بەدوایدا بگەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.