Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:17

زه‌که‌ریا عه‌بدولڵا ده‌رده‌که‌وێته‌وه‌

9 ساڵ ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ  و ناسراوی کورد " زەکەریا عەبدوڵا، به‌ پۆستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ تێیدا گۆرانی " نازه‌ " ده‌لێته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ .

له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا هونه‌رمه‌ند " زه‌كه‌ریا " ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خه‌ریكی پڕۆڤه‌كردنه‌ بۆ گوتنی گۆرانی (نازه‌) و خۆیشی ئامێری ئۆرگ ده‌ژه‌نێت ، تۆماركردنی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ش بۆ ساڵی 200 ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

 گۆرانی " نازه‌ " یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومی " دایه ‌" كه‌ زه‌كه‌ریا له‌ ساڵی 2001 بڵاو كرده‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا زۆرترین فرۆشی له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌بووه‌ ، زه‌كه‌ریا نزیكه‌ی ماوه‌ی 9 ساڵ ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ .

زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ و یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ باسراوه‌كانی كورد ، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، ئەلبوومە گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانی لەنێو کورددا ئەژمار دەکرێن .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.