ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی گوتی: په‌رله‌مان به‌پێی ئه‌وه‌ی پێویست بووه دانیشتن بكات، دانیشتنی خۆی كردووه، به‌ڵام له ئێستادا كه لیژنه‌كان به‌ته‌واوی به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنی ترمان ده‌بێت و ئێمه نه‌وه‌ستاوین له دانیشتنه‌كانی خۆمان، گوتیشی: به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و كورسیه‌كان ئه‌ندامیه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان وه‌رده‌گرێت.
جوان رۆژبه‌یانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دانیشته‌كانی په‌رله‌مان و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌رنامه‌ی دیڤچوون ئه‌م پرسانه‌ی خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌رنه‌گرێته‌وه، هه‌ر له‌لای پارتی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م هه‌نگاوی په‌رله‌مان گوتی: یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی رۆژی سێ شه‌ممه 3/19 لیژنه‌كان كۆتایی پێ دێت كه هه‌فته‌ی پێشوو تر ده‌نگی له‌سه‌ر درابوو دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان مادده‌ی 28 بڕگه‌ی سی دوای تێپه‌ربوونی هه‌فته‌یه‌ك ده‌نگی له‌سه‌ر درا دوای هه‌فته‌یه‌ك بریارده‌رو جێگر و سه‌رۆكی لیژنه هه‌ڵده‌بژێردرێ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێت دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردران به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا، كاری په‌رله‌مان ده‌ست پێ ده‌كات و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موارده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به چاو‌ڕێی كردنیش، رۆژبه‌یانی گوتی: ئێمه پێمان خۆشه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵمان بێت، زۆر چاوه‌ڕێمان كرد كه‌مێكی تر چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین له‌وانه‌یه تاكو كۆتایی مانگی سێش چاوه‌رێی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی یه‌كلانه‌بۆوه نه‌هات ئیتر ئێمه ئه‌م پرسه به‌رێ ده‌كه‌ین.
ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له ناو په‌رله‌مانداین، خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌نگی داوه ئێستا به ئومێده‌وه ده‌روانێته ئه‌م چوار ساڵه‌ی په‌رله‌مان و كوردستان، ئیتر ئه‌مه ناكرێت خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانی بهێڵینه‌وه خه‌ڵكیش هه‌موو كاروكه‌سابی وه‌ستاوه ئێمه ده‌بێت ئیتر هه‌نگاو بنێین.
جوان رۆژبه‌یانی گوتی: په‌رله‌مان به‌پێی ئه‌وه‌ی پێویست بووه دانیشتن بكات دانیشتنی خۆی كردووه، به‌ڵام له ئێستادا كه لیژنه‌كان به‌ته‌واوی به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنی ترمان ده‌بێت و ئێمه نه‌وه‌ستاوین له دانیشتنه‌كانی خۆمان.
رۆژبه‌یانی گوتیشی: به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و كورسیه‌كان ئه‌ندامیه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان وه‌رده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌رنه‌گرێته‌وه، هه‌ر له‌لای پارتی ده‌مێنێته‌وه.
رۆژبه‌یانی گوتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان حه‌وت سه‌رۆكی لیژنه‌ی و حه‌وت جێگری سه‌رۆكی لیژنه و پێنج بریارده‌ری لیژنه‌ی په‌رله‌مانی به‌ركه‌وتووه.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.