هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی كورد " نه‌جمه‌دین غولامی و تارا ره‌سول " به شێوه‌ی دوێت نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان بۆ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بڵاو كرده‌وه .
هه‌ڵه‌بجه‌ی جاران ناوی ئه‌م گۆرانییه یه كه ئه‌م دوو هنهرمهنده ئه‌مرۆ شه‌مه 2019/3/16 كه ده‌كاته 31ه مین ساڵیادی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه ، له مه‌ڕاسیمێكدا كه له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو به شێوه‌ی دوێت پێشكه‌ش به خه‌لكی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد .
گۆرانی هه‌ڵه‌بجه‌ی جاران تێكسته‌كه‌ی له لایه " دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی " نووسراوه و " سالار عه‌بدوڵا " ش ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه ، له نێو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا كاری وێنه‌گرتن بۆ گۆرانییه‌كه كراوه.
هه‌ردوو گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نه‌جمه‌دین غولامی و تارا ره‌سول " ، پێشتریش چه‌ند گۆرانییه‌كیان به شێوه‌ی دوێت له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.