Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 10:50

خوێندنی قوتابخانەکانی ڕیازی پایتەختی سعوودیە کرایە ئۆنلاین

100%

دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری ڕیاز، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی سعوودیە، دەوامی سەرجەم قوتابخانەکانی پایتەخت بە درێژایی ئەم هەفتەیە کرایە ئۆنلاین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" بڵاوی کردەوە: بەپێی پەیامێکی ئەلیکترۆنی کە ئاراستەی دایک و باوکی قوتابییان کراوە، دەوامی سەرجەم قوتابخانەکانی شاری ڕیاز لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە گۆڕدراوە بۆ سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین، ئەمەش وەک ڕێکارێکی پارێزگاری دوای ئەو هێرشەی کە ڕۆژی شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە و خرایە ئەستۆی چەکدارانی حووسیی سەر بە ئێران لە یەمەن.

لە نامە ئەلیکترۆنییەکەدا هاتووە کە هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم قوتابخانەکانی شاری ڕیاز بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وانەکان دەخوێنن، هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە، ئەمە دووەم جارە لە ماوەیەکی کەمدا لە پایتەختی سعوودیە ڕێکارێکی لەم شێوەیە دەگیرێتەبەر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.