دوێنێ ھەینی 2019/3/15، سێیەمین دیداری سینەما لە نیگای ئافرەت لە ھەولێر کۆتایی ھات و ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ر و فیلم وه‌ك باشترینی فێستیڤاڵ دیاری کران و خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا .
ئه‌م ئه‌كته‌ر و فیلمانه‌ی وه‌ك باشترینی فێستیڤاڵ ده‌ستنیشان كران بریتیبوون له ، خەونەکانی پیاوە پرتەقاڵییەکە، لە دەرھێنانی " شیرین جیھانی " خەڵاتی باشترین فیلم ، دەوەن نەوزاد خەڵاتی باشترین دەرھێنەری پێبه‌خشرا و " کاردینا ھێمن " یش وه‌ك باشترین ه‌كته‌ر خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
حەیات حەیدەر، کارەکتەری فیلمی حەسچە، خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی پێدرا و فیلمی " روزدی " خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێبخشرا كه له ده‌رهێنانی " ڕوبا میرسەلی " بوو ، له كۆتاییدا لە دەرھێنانی " عەرزا یاسین " فیلمی نۆتەی سەفەری ، به خەڵاتی لێژنەی باڵای دیدار خه‌ڵاتكرا .
سێیەمین دیداری سینەما لە نیگای ئافرەت، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 2019/3/14 لە ھەولێر دەستی پێ کرد، 100 خانمە ھونەرمەندی کورد و عەرەب بەشدارییان تێدا کرد، ھەروەھا لە یەکەم ڕۆژی دیدارەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەک خانمە ھونەرمەند دابەش کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.