لە بەرانبەر داهێنانێكی مێژوویی كە وا دەكات ژینگەی زەوی لە هۆكارێكی گەورەی پیسكردن رزگاری بێت ، ژنه پهنابهرێكی كوردی شاری ههولێر كورد خەڵاتی ژنە داهێنەری ئەمساڵی بەریتانیای پێبەخشرا .
له ههوالێكی تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) ی بەریتانی هاتووه ، دهزگای پهنابهرانی بهریتانیا " Innovate UK " له بەرانبەر داهێنانی جۆرە بۆیاخێكی تایبەت بۆ كووپی خواردنەوەی كارتۆنی ، كە وای لێ دەكات بتواندرێ كووپەكە دووبارە بەكاربهێندرێتەوە ، خەڵاتی ئەمساڵی داهێنەری ژنی بە پهنابهرێكی كوردی شاری ههولێر " ڤانیا ئیسماعیل" بەخشی ، بهم داهێنانهی " ڤانیا " مرۆڤایەتی چیتر پێویستی بەو كووپە پلاستیكیانە نابێ كە بۆ یەك جار بەكاردەهێندرێن و فڕێ دەدرێن.
تۆری ههواڵی " بی بی سی " ئهوهشی ئاشكراكردووه كه دوای ئەوەی ئەم داهێنانە لە بەریتانیا جێبەجێ دەكرێت و دواتریش لە جیهاندا جێبەجێ دەكرێت، ژینگە لە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكیەكانی پیسكردن رزگاری دەبێت ، ئاماژەشی بەوە داوە كە تەنها لە بەریتانیادا ساڵانە 90 ملیۆن كووپی پلاستیكی و كارتۆنی فڕێ دەدرێت.
ئهم دهزگا بهریتانییه لەپێناو یارمەتیدانی بۆ جێبەجێكردنی داهێنانەكەی ، دەزگای (Innovate UK) بڕی 66 هەزار دۆلاری ئەمریكی وەك خەڵات بە ڤانیا ئیسماعیل بەخشی، لەگەڵ كۆمەڵێك بەرنامە و پێداویستی .
ڤانیا ئیسماعیل تهمهنی 48 ساڵه و ، لە ساڵی 1993 وەك پەنابەر رووی لە بەریتانیا كردووە ، بنەماڵەیەكی خوێندەواری هەولێرە و دەرچووی بەشی كیمیای زانكۆی سەڵاحەدینە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.