سه‌رۆك بارزانی ، له‌باره‌گای بارزانی به‌شداری له مه‌راسیمی وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كرد.
ئه‌مڕۆ 16/3/2019 سه‌رۆك بارزانی، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه ، به‌شداریم كرد له ساتێك بێده‌نگی له باره‌گای بارزانی بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه كه كرانه ئامانجی هێرشێكی دڕندانه‌ی كیمیایی له لایه‌ن ڕژێمی سه‌ددام حوسێن له 16ی ئازاری 1988.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، مه‌راسیمی پێنج خوله‌ك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌گای بارزانی به‌ڕێوه چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.