سه‌رۆك بارزانی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی حاكم عزه‌ت تۆفیق كردووه‌و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و دلۆڤان
بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حاكم عزه‌ت تۆفیق
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاكم عزه‌ت تۆفیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆمان پێ گه‌ییشت. حاكم عزه‌ت تۆفیق یاسازانێكی به‌رجه‌سته‌ی كوردستان و كه‌سێكی ده‌ستپاك بووه و له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
16ـی 3ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.