Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 21:51

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق: هه‌ڵه‌بجه‌ شاهیده‌ له‌سه‌ر دڕنده‌یی تاوانه‌کانی به‌عس

به‌رده‌وام وه‌ك هێمای فیداركاری ده‌مێنیته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ یادی 31ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌ێنێ، تاوانی كۆمه‌ڵگوژی هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژێكی دیكه‌ی ره‌شه‌ له‌ تۆماری تاوانه‌كانی به‌عسی سه‌دامی .

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌كه‌ی ، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی یادی 31ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كردووه‌و ده‌ڵێت: تاوانی كۆمه‌ڵگوژی هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژێكی دیكه‌ی ره‌شه‌ له‌ تۆماری تاوانه‌كانی به‌عسی سه‌دامی ده‌رحه‌ق به‌ رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام وه‌ك هێمای فیداركاری ده‌مێنیته‌وه‌و شاهیده‌ له‌سه‌ر دڕنده‌یی تاوانه‌كانی به‌عس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.