Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 12:03

په‌رله‌مانی کوردستان: ده‌بێت حکومه‌تی عێراق ئه‌رکی یاسایی خۆی له‌به‌رامبه‌ر قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ بکات

داواده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌، له‌ساڵڕۆژی 31 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م قوربانیانی تاوانه‌كه‌ داده‌نوێنین، داواده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی له‌مشێوه‌یه‌ له‌جیهاندا، داواده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراقی فیدڕال ئه‌ركی یاسایی خۆی له‌به‌رامبه‌ر قوربانیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ بكات، كه‌بریتییه‌ له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و زه‌ره‌ره‌و زیانه‌ مادی و مه‌عنه‌وی و ژینگه‌ییه‌ی كه‌ به‌ر پارێزگاكه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌وتوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بودجه‌ی پارێزگاكه‌ دابین بكرێت و هه‌موو فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه‌ بكه‌ونه‌ كار به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌ دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.