سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات، کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 15-3-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی به‌ڕێز عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی،
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئێواره‌ی دوێنێ 14/3/2019 له رووداوێكی هاتووچۆدا له شاری دهۆك خوالێخۆشبوو عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی گیانی له‌ده‌ستدا. به‌م بۆنه خه‌مانه‌كه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌متانین. خوای گه‌وره سه‌بووریتان بداته‌وه، خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و ئه‌مه كۆتا خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
15-3-2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.