Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 09:16

مەراسیمی هەڵدانەوەی یەکەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆی سەربە شەنگال دەستیپێکرد

دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی كوردانى ئێزدی دەکرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هه‌ینى مەراسیمی هەڵدانەوەی یەكەمین گۆڕی بە كۆمەڵ لە گوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شەنگال دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ بە ئامادەبونی نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان و كەسوكاری شەهیدان و كەسوكاری ئێزیدییەكان، بەهەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ مەراسیمی هەڵدانەوەی یەكەمین گۆڕی بە كۆمەڵی كوردانی ئێزیدی لە گوندی كۆچۆی قەزای شەنگال دەستیپێكرد.

لە 3/8/2014دا كاتێك چه‌كدارانى تیرۆریستی داعش هێرشیانكردە سەر گوندی كۆچۆی قەزای شەنگال و كۆنتڕۆڵیانكرد، كۆمەڵكوژیەكی گەورەیان تێدا ئەنجامدا.

بەپێی ئامارەكان، پێش هێرشەكانی داعش، ژمارەی خێزانەكانی کۆچۆ نزیکەی 340 خێزان بووە، کە لە نزیکەی 1600 كەس پێکهاتبوون، داعش 1030 کەس لە دانیشتوانی کۆچۆی شەهید کردوە.

ئەمڕۆش سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" لەدوای كۆتایی هاتنی داعش 73 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە و سەرجەم گۆڕەكانیش بە پێی ستانداردی جیهانی هەڵدەدرێنەوە لە رێگەی دروستكردنی لیژنەی تایبەت بە هەڵدانەوەی گۆڕەكان.

لەلایەكی دیكەشەوە ناجحە عەبدولئەمیر شمری سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق لەو مەراسیمەدارایگەیاند" ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ژمارەی بێسەروشوێنان و زیانلێكەوتوان زۆر زۆرە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هاوكاری عێراق بكەن و ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن.

وتیشی" تاكو ئێستا 198 گۆڕی بە كۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە، داواشی كرد قەرەبوی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری قوربانیان بكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.