لەبارەی كۆمەڵكوژییەكەی ئەمڕۆی وڵاتی نیوزلاند دەرهەق بە موسڵمانانی وڵاتەكە، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی پرۆتستۆكردنی بڵاو كردەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە" ئەمڕۆ 2019/3/15 ھێرشێكی چەكداری كرایە سەر دوو مزگەوتی وڵاتی نیوزلاند و بە دەیان موسڵمان و نوێژخوێنیان لە ناو حەرەمی مزگەوت شەھید و بریندار كرد، ئەم ڕووداوە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە تیرۆر ھەڕەشەیەكی جیھانیە و ھیچ وڵاتێكیش پارێزراوی ھەڕەشەی تیرۆریزم نیە".
لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت" بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پرۆسەیەكی نێودەوڵەتیە و دەبێت لەسەر ئاستی جیهان كار لەسەر بنەبڕكردنی بیری توندئاژۆیی بكرێت".
لە كۆتایی بەیاننامەكەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە "ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە توندی پرۆتستۆی ئەم كردەوە ناخھەژێنە دەكەین، كە بە ناڕەوایی ھاووڵاتیانی موسڵمانی وڵاتی نیوزلاندی كردە ئامانج".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.