سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر بەتووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له نیوزلەندا كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانى دیكه‌ش برینداربوون".
سه‌فین دزه‌یى دەڵێت" حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى نیوزلەندا ده‌كات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه".
گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه".
تێزانین ئەمڕۆ هەینی 15-3-2019 ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنوور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له باشووری نیوزلەندا و لە ئەنجامی هێرشەکە 49 كه‌س كوژران و نزیکەی 50 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.