سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئه‌لیكترونى ئه‌لمونیته‌ر رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ئێستدا له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر باشتره له جاران. گوتیشى له پاش ڕیفراندۆم ماوه‌یه‌كى سه‌ختمان پێپه‌راند، ره‌نگه یه‌كێك له سه‌خترین ئه‌و ماوانه بووبێ كه له ساڵى 1991ه‌وه پێیدا رۆیشتووین.
ئه‌لمونیته‌ر: یه‌كه‌م پرسیارم ئه‌وه‌یه پاش ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ى له كاتى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان له 2017 و دواى ریفرانوومه‌كه هاته‌ئاراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌غدا چۆنه؟ ئایا توانیوتانه به‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانه نێوانتاندا زاڵ بن و په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا كارا بكه‌ن و دابمه‌زرێنن؟
نێچیرڤان بارزانى: بێگومان له پاش ڕیفراندۆم ماوه‌یه‌كى سه‌ختمان پێپه‌راند، ره‌نگه یه‌كێك بێت له سه‌خترین ئه‌و ماوانه بووبێت كه له ساڵى 1991ه‌وه پێیدا رۆیشتووین. به‌ڵام توانیمان هه‌ندێك له كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى پێشوو حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌كو هه‌ڵگرتنى ئابلوقه له‌سه‌ر سنوورى ئاسمانى خۆمان و كێشه‌ى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانمان. ئێمه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شمان بۆ هاته پێش كه له هه‌ڵبژاردنى نیشتمانیى عێراق به‌شدارى بكه‌ین، وه‌كو كوتله‌ى كوردیش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕووى ژماره‌ى كورسییه‌كانى له په‌رله‌مانى عێراق حیزبى ژماره یه‌كین، ئاشكرایه كه ئه‌م ئه‌نجامه سه‌لَماندى كه دۆخى سیاسى كوردستان و به‌شداریى پارته سیاسییه‌كانى كوردستان له عێراق هیشتاش گرنگه، به‌تایبه‌تیش به هه‌ڵه ده‌رچوون كه پشتیان به‌و گریمانه‌یه به‌ستبوو پارتى په‌راوێز ده‌خرێ، كه پارتى وه‌ك هێزێك ماوه‌ته‌وه كه ده‌بى به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.
جیا له‌مه‌ش، ئێمه له پێكهێنانى حكومه‌ت له به‌غداش به‌شدار بووینه و چالاكین و ئاماده‌یى و مامه‌ڵه‌ى دۆستانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدیدا بینیوه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئێستادا زۆر باشتره له وه‌ى جاران هه‌مانبوو.
ئه‌لمونیته‌ر: ده‌كرێت نموونه‌یه‌كم پێ بده‌یت؟
نێچیرڤان بارزانى: ئێمه له چوار ساڵى ناخۆشمان تێپه‌ڕاند، له تونێلێكى قووڵ و درێژ و تاریك گیرمان خواردبوو، ئێستا له كۆتایى تونێله‌كه‌داین و رووناكى ده‌بینین، ئێمه توانیومانه له‌سه‌ر بودجه رێك بكه‌وین هه‌ندێك تێگه‌یشتن له نێوانماندا دروستبووه.
ئه‌لمونیته‌ر ئایا پشكى 17%ى بودجه وه‌رده‌گرن، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له سه‌ره‌تادا له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون؟
نێچیرڤان بارزانى: پرسى بودجه زۆر سیاسى كراوه‌ته‌وه و جۆره به‌ربه‌ستێكه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ند بێت به 17% یان هه‌ر سه‌ره‌تایه‌كى دیكه بۆ ئه‌و بابه‌ته، بۆیه له‌سه‌ر شتێك دانوستانمان كرد كه بۆ هه‌ردوولامان گونجاو بێ. ئه‌مه قوناغى هێوربوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه‌ش ناگات كه هه‌موو كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بوون، به‌لایه‌نى كه‌م كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌كرا.
ئێمه یه‌ك ساڵمان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى باسى هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى بودجه بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ى بودجه‌ى نیشتمانیى بۆ ساڵانی داهاتوو ئاماده بكرێ، ده‌مانه‌وێ خۆمان له مشتومر دووربگرین.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.