له هۆتێل شیراتۆنی شاری هه‌ولێر خاتوونی گۆرانیبێژێكی كورد نازدار جزیری، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی (دێ تو وه‌ره) بڵاو ده‌كاته‌وه.
دواتر گۆرانییهكایان به شێوه‌ی تڕاك له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام نازدار پێش بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی له نێو چه‌ناڵی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه.
كلیپی "دێ تو وه‌ره" له 12 تڕاك پێكهاتووه، یه‌كێك له تڕاكهكان به شێوه‌زاری سۆرانییه و ئه‌وانی دیكه‌ش به شێوه‌زاری بادینیه، نیازیش وایه وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كلیپێكی نوێ بڵاو بكاته‌وه.
نازدار، خه‌ڵكی شاری جزیری باكوری كوردستانه و له ساڵی ١٩٨٧ هه‌ر له‌و شاره له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه به خانه‌واده‌یی كوردستانیان به‌جێهێشتووه له ئه‌لمانیا ده‌ژین، ده‌رچووی به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی ئه‌ڵمانیایه، ماوه‌یه‌كی زۆره له بواری هونه‌ریدا كارده‌كات و چه‌ندین كلیپ و ئه‌لبومی گۆرانی هه‌یه، له ساڵی ٢٠١٢ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ (ڕایبین)ـی گۆرانیبێژی دهۆكی پێكهێناوه، كچێكیان هه‌یه به‌ناوی "كانی".
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.