عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لیژنه‌ی هاوبه‌شیان پێكهێناوه، به‌ڵام تا ئیستا یه‌ك كۆبوونه‌وه كراوه و عێراق وه‌ك پێویست نایه‌ته پێشه‌وه.
له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه عه‌مید هه‌ژار گووتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه پێكهاتووه و له چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیجی 35 پڕۆژه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانراوه و تا ئیستا 13 پرۆژه له بواری جێبه‌جێكردندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.