مریشك یه‌كێكه له پڕ فرۆشترین جۆره‌كانی گۆشت له جیهاندا، پڕه له پرۆتین و كانزا، هه‌موومان ده‌زانین كه سنگی مریشك یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین به‌شی مریشكه‌كه، چونكه گۆشتێكی بێ چه‌وری و پاكه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاچی مریشك چه‌ندان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ و به چه‌ندان شێوه ئاماده ده‌كرێت.
پێگه‌ی "globalmedicinehouse " بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه خواردنی قاچی مریشك له ئازاری ئێسك و هه‌وكردن رزگارتان ده‌كات، و میتابۆلیزمی له‌ش خێرا ده‌كات و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات، هه‌روه‌ها مژینی پرۆتین و كالیسیۆم زیاتر ده‌كات وه ئێسكه‌كانی له‌ش به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، هاوكات یارمه‌تی ڕۆیشتی خوێن به ده‌ماره‌كانی له‌شدا ده‌دات.
لێره‌دا سووده ته‌ندروستییه‌كانی قاچی مریشك ده‌خه‌ینه‌روو كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕێگه له توشبوون به هه‌ڵامه‌ت ده‌گرێت.
دووه‌م:خڕۆكه‌ی سوور و سپی له خوێن زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: سوودێكی زۆری بۆ گه‌ده هه‌یه.
چواره‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆلاجین كه گرنگه بۆ پێست و قژ.
پێنجه‌م: پارێزگاری له مانه‌وه‌ی پووكی ددان ده‌كات.
شه‌شه‌م: نینۆك و ئێسك به‌هێز ده‌كات.
حه‌وته‌م:به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
هه‌شته‌م:یارمه‌تی هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كان ده‌دات.
نۆیه‌م:فشاری ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ده‌یه‌م: په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه/ دكتۆر ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.