Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 01:44

د. بەشیر حەداد: دەبێت بەپێی قەبارە، بەرکەوتە کشتووکاڵییەکان بدرێتە ھەرێمی کوردستان

ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە زیاتر بەرھەمەکانی زیاترن
کوردستان TV
#7
100%


دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کرد له کۆنفرانسی ھەفتەی کشتوکاڵ، کە ساڵانە بۆ یادەکانی ئازار. وەزارەتی کشتوکاڵ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی ھەفتانە بۆ برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ لە عێراقدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه‌، له‌كۆنفڕانسه‌كه‌دا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن د.صلاح الحسینی وەزیری کشتوکاڵ پێشوازی کرا.

لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەشدا حەداد پرسی کشتوکاڵی لەعێراق و بەتایبەتی لە ھەرێمی کوردستان خستە بەر باس و بە وەزیری کشتوکاڵی ڕاگەیاند، دەبێت کەرتی کشتوکاڵ لە عێراقدا، وەھا ڕۆڵێک بگێرێت کە ھاوتای سامەنە سروشتییەکانی دیکەی عێراق ببێتە داھاتێک بۆ گەلانی عێراق و ببێت بە بەشێک لە کارنامەی کاری حکومەتی نوێ بۆ چوار ساڵی ئایندە.

لە نێو قسەکانیدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەئکیدی لەسەر ئەو بڕگانە کردەوە کە پەیوەستن بە بەشە پارەی جوتیارانی کوردستان، بەو پێیەی کەلە بودجەی 2019دا پەسەند کراوە کاری لەسەر بکرێت.

ھەروەھا سەبارەت بە قەبارەی ئەو بەرکەوتەی ھەرێمی کوردستان لە پێدانی پەیندا ھەیە، لە ئاستی بەرھەمھێنانی ھەرێمی کوردستان کەمترە. لە ھەمانکاتدا ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە زیاتر بەرھەمەکانی زیاترن. بۆ ئەم مەبەستەش حەداد داوای لە وەزیری کشتوکاڵی عێراقی کرد،بۆ ساڵانی ئایندە دەبێت پێدانی پەین زیاتر بکرێت و بەرھەمی زیاتریش لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگیرێت، چونکە کەرتی کشتووکاڵ لە برەوسەندندایە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.