بەمەبەستی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە شاری هەولێرگۆرانیبێژی ئێرانی " سالار عەقیلی " سهرداری ههرێمی كوردستانی كردو و دوێنێ 13 / 3/2019 لە هۆڵی " سەعد عەبدوڵا " له شاری ههولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی ئهننجامدا .
عهقیلی ئاشكرایدهكات ،. ھۆگرییەكی تایبەتی بە كوردستان و خەڵكی كورد ھەیە ، چونكە ھەم مامۆستای مۆسیقای كورد بووە و مۆسیقای كوردیی فێر كردووه ، ھەمیش ئهو بە ڕەچەڵەك كورده و باپیرانی كورد بوون كە لە سەردەمی رەزا شا لە كوردستانەوە بەرە و پارێزگای مازەندەران دوور خراونەتەوە .
ئهم گۆرانیبێژه وتیشی ، کە 3 بەرھەمی كوردی ئامادە كردووە لە داھاتوو حەز دەكات لەگەڵ ھونەرمەندی كورد شڤانپەروەر گۆرانی كوردی بڵێتەوە ، ناوبراو ئاماژهی بهوهش دا كه لە مۆسیقای كوردستان ھەوڵی داوە ئەو گۆرانی و موزیكە ھەڵبژێرێت كە كلاسیكین و لەگەڵ ئهو دەگونجێت ، بۆیە یەكێك لە گۆرانییەكانی مامۆستا "سەید ئەسغەر كوردستان " ی ههڵبژاردووه .
سالارعەقیلی، یەكەمین گۆرانیبێژی ئێرانییە كە لە مێژووی مۆسیقای ئێراندا 3 ساڵ لەمەوبەر دەنگەژێی " بیمە " كراوە ، ئەو جیا لە گۆرانی فارسی 3 بەرھەمی كوردی ئامادە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.