فیلمی " مێشه‌وانه‌که " ، فیلمێکی سینه‌مایی دۆکیۆمێنتاریی سویسرییه و له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به توانای کورد " مانۆ خه‌لیل "ه‌وه به هاوکاری ده‌زگای ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی سویسرا (SRF) ساڵی ٢٠١٣ به‌رهه‌م هاتووه .
ئه‌م فیلمه به ئه‌ڵمانی " Der Imker " ی پیچ ده‌لێن تا ئێستا پینج خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه و له زۆربه‌ی سینه‌ماکانی ئه‌وروپا نیشان دراوه و به سیدیش له هه‌ندێک له کتێبخانه‌کاندا ده‌ست ده‌که‌وێت .
دیمه‌نه‌كانی فیلمی " مێشه‌وانه‌كه " له نێو سویسرا " ده‌وروبه‌ری بازل و نێو شاخه‌کانی ئه‌ڵپ " هه‌روه‌ها باکووری کوردستان وێنه‌گیراون و ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش 108 خوله‌كه ، گفیتوگۆكان و قسه‌كانی نێو قیلمه‌كه به زمانی كوردی شێوه‌زاری " كرمانجی " و ئه‌ڵمانییه و ژێر نووسی به زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی و ئیتالی بۆ کراوه، بینه‌ر ده‌توانێت یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت .
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له سه‌ربورده‌ی مام برایم گه‌زه‌ر ده‌کات كه خه‌ریکی پیشه‌ی مێشه‌وانی (هه‌نگه‌وانی) بووه و خاوه‌نی 500 مێش بووه و ساڵانه قازانجێكی باشی هه‌بووه له باكووری كوردستان .
مانۆ خەلیل خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و سالانێکی زۆرە لە سویسرا نیشتەجێیە، تا ئێستا كاری دەرهێنانی بۆ نزیکەی 20 فیلم كردووە، دوایین فیلمەكانی ئەمانەن " پەرەسێلکە "، " ئەنفال " ، " داڤێد تولهیلدان " ، " زیندانەكەم " ، ماڵەكەم" و "باخچەكانی بەهەشت" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.