گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نازدار جزیری " نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی " ده تۆ وه‌ره " له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2019 /3 / 14 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هۆتێل شیراتۆنی شاری هه‌ولێر نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی (ده تو وه‌ره) بڵاو كرده‌وه ، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆژنامه‌نوسان ئاماده‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه بوون ، نازدار به ئیمزای خۆی ئه‌لبوومه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد .
ئه‌لبوومی " ده تو وه‌ره " له 12 تڕاك پێكهاتووه، یه‌كێك له تڕاكهكان به شێوه‌زاری سۆرانییه و ئه‌وانی دیكه‌ش به شێوه‌زاری بادینیه، بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كلیپێكی نوێ بڵاو بكاته‌وه .
نازدارجهزیری نزیكه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی كاركردنه بۆ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریشه له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 219/3/20 به‌شداری ئاهه‌نگی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له هه‌ولێر بكات.
جێی باسه هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی كورد دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كانیان دواتر گۆرانییهكایان به شێوه‌ی تڕاك له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام نازدار پێش بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی له نێو چه‌ناڵی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.