Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 16:22

له‌ قاهیره‌ کوردستان تیڤی وه‌ک باشترین که‌نال له‌ رووى متمانه‌و ئارامى کۆمه‌لگا رێزى لێنرا

كۆنفڕانسی قاهیره‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشه‌نگه‌كانی ساڵ به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

له‌ به‌روارى 8/3/2019 له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسرو له‌ هۆلی "نجیب محفوز" له‌ ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی (الاهرام) كۆنفڕانسی قاهیره‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشه‌نگه‌كانی ساڵ كه‌ له‌ لایه‌ن (المؤسسه‌ العربیه‌ للعلاقات الدبلوماسیه‌ و حقوق الانسان ) و ( الجمعیه‌ المصریه‌ الافرواسیویه‌ للفنون و الثقافه‌ و الاداب ) و ( اتحاد الخلیج العربى للتنمیه‌ و التدریب و الاستشارات ) و ( منظمه‌ كتاب بلا حدود – الشرق الاوسط ) رێكخراوه‌و تێدا كه‌نالى ئاسمانى كوردستان تیڤی، وه‌ك باشترین كه‌نالى كوردی له‌ رووى متمانه‌و بایه‌خدان به‌ ئارامى كۆمه‌لگاو مامه‌له‌كردنى هۆشیارانه‌ له‌گه‌ل پرسه‌ چاره‌نووسازه‌كان رێزى لێنرا، كه‌ تێیدا عه‌بدولره‌حمان كاكل یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌كو نوێنه‌رى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ئاماده‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ بوو.

كۆنفراسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن (محمد ئه‌لعورابی ) وه‌زیری پێشووتری میسرو سه‌رۆكی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و نێوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و هونه‌ری له‌ چوارده‌ ووڵاتی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداربوون .

له‌ هۆلی كۆنفڕانسه‌كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای ووڵأتانی عه ره‌بى دانرابوو و وه‌كو ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستاندا كرد .

له‌ ووتارێكدا عه لى غدیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی قاهیره‌ بۆ پێشه‌نگه‌كان  سوپاسی ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌و ڕۆل و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  له‌ شه‌ڕی تێرۆرستانی داعشی به‌ڕێزه‌ و وه‌سفكرد و ده‌قیقیه‌یه‌ك بۆ روحی شه‌هیدانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میسر و سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌كو رێزلێنانێك له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر .

پاشان پرۆفایلێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی سه رۆكى حكومه ت  و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌ و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌دی وبه‌ فیدیۆی و فۆتۆ له‌ سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره‌ پێشكه‌شكرا . 

له‌ ووته‌یه‌كیدا محمد ئه‌لعورابی وه‌زیری پێشووتریی میسرو ئه‌مینداری پێێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ ووته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی كۆنفڕانسه‌كه‌و رێزلێنانی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌ تایبه‌تی رێزلێنان و به‌رزاگرتنی رۆڵی نێچرفان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ هۆكارێكی گه‌وره‌ی زانی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و كوردستان و میسر و ووڵاتانی عه‌ره‌بی .

ئینجا ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی ڕێزلێنان و خه‌ڵات ده‌ستیپێكرد و مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی قه‌ڵغانی پێشه‌نگ وه‌كو باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی له‌ لایه‌ن محمد ئه‌لعورابی وه‌زیری پێشووتری میسر و ئه‌مینداری گشتی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی  پپێشكه‌ش به‌ كه‌سایه‌تى  به‌رێز نیچرفان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌ لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رێزلێنانه‌كه‌ وه‌رگیرا  .

هه‌ر له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ دا محمد ئه‌لحلبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شێخ عه‌بدوله‌تیف ئه‌لهومه‌یم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسى و ئابوورى و رۆشنبیرى له میسر و وولاتانى عه ره‌بى  رێزیان لێنرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.