Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 23:36

به‌هۆى رووداوێکى ھاتووچۆ 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 5ی دیکەش بریندار بوون

لەسەر رێگای شێخان - باعەدرێ، لە سنووری پارێزگای دھۆك بووه‌
کوردستان TV
100%

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای شێخان - باعەدرێ، لە سنووری پارێزگای دھۆك، دوو كەس گیانیان لە دەست دا و 5 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەراتیی گشتیی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک راگەیاند" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەر رێگای دھۆک ھەولێرو لە نزیک شارۆچکەی شێخان، بە ھۆی بارانبارین و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ، رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویوتا تایبەت و تویوتایێکی سەربازیی روویداوە و لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لە دەست دا و پێنج کەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون".

گوتیشی: "بریندارەکان بۆ چارەسەریی پێویست گواسترانه‌وه‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک و رەوشی ته‌ندروستیی ھەندێک لە بریندارەکان نا جێگیرە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.