Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 14:00

گوتەبێژی فەرمیی پارتی: سەرۆکایەتیی هەرێم کارا دەکرێتەوە

گوتەبێژی فەرمیی پارتی: سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە و دواتر لەگەڵ لایەنەكان لە نووسینەوەی دەستووری هەرێمدا یاساكە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و دەشڵێت" هەوڵ دەدەن كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام بدەن تاکو بەرچاویان ڕوون بێت كە كابینەی نوێ زووتر پێك بێت.

مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.3.14 لە لێدوانێكدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتى، ئاشكرای كردووە" ئەوەی لە ئێستادا لە بەردەمیان دایە، كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم و دیاریكردنی سەرۆكی هەرێم و ناوهێنان و تەكلیفكردنی سەرۆكی كابینەی نۆیەمە، تا كابینەكەی پێك بهێنێت".

گوتیشی" كۆبوونەوەمان كردووە و بە راشكاوانە قسەمان كردووە، ئەوان پێویستییان بەوە بوو، كە بڕۆنەوە و كۆبوونەوە بكەن و لە ناوخۆی خۆیاندا لەسەر ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەی ئێمە و ئەوان هەمان بووە، هاوكات ئەو رێككەوتنەی ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كردوومانە، هەڵسەنگاندنیان بۆ بكەن، دواتر ئاگادارمان بكەنەوە، كە لە زووترین كاتدا پێكەوە كۆبوونەوەی دیكە بكەین".

جەختیشی كردەوە، كە هەوڵ دەدەن كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام بدەن و رووی ئەوە دەربكەوێت، كە كابینەی نوێ زووتر پێك بێت.

مەحموود محەمەد راشیگەیاندووە" سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە، هاوكات سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت، دواتر ئەو جیاوازییەی لە بۆچوون و دیدگاكانی پارتی و لایەنەكانی دیكە لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەمانە، پێكەوە هەموو لایەك دەیخەنە كاتی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لەوێدا دەسەڵات و چۆنیەتیی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم گەنگەشە دەكرێت و دیاری دەكرێت، كە سەرۆك چۆن هەڵدەبژێردرێت و دەسەڵاتەكانی چی دەبن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.