Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 05:50

نێچیرڤان بارزانی به‌ باشترین و به‌هێزترین که‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشانکرا

كۆنفڕانسی قاهیره‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشه‌نگه‌كانی ساڵ به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

رۆژی 8/3/2019 له‌ قاهێره‌ی پایته‌ختی میسرو له‌ هۆلی "نجیب محفوز" له‌ ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ( الاهرام ) كۆنفڕانسی قاهیره‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشه‌نگه‌كانی ساڵ كه‌ له‌ لایه‌ن (المۆسسه‌ العربیه‌ للعلاقات الدبلوماسیه‌ و حقوق الانسان ) و ( الجمعیه‌ المصریه‌ الافرواسیویه‌ للفنون و الپقافه‌ و الاداب ) و ( اتحاد الخلیج العربى للتنمیه‌ و التدریب و الاستشارات ) و ( منڤمه‌ كتاب بلا حدود – الشرق الاوسگ ) رێكخراوه‌و تێدا به‌ڕیز نێچرفان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزلێنان و ته‌قدیری باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی پێبه‌خشرا .

ktv

كۆنفراسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن (محمد ئه‌لعورابی ) وه‌زیری پێشووتری میسرو سه‌رۆكی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و نێوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و هونه‌ری له‌ چوارده‌ ووڵاتی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداربوون .

كه‌ تێدا به‌رێز نێچرفان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشانكرا.

له‌ هۆلی كۆنفڕانسه‌كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای ووڵأتانی عه ره‌بى دانرابوو و وه‌كو ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستاندا كرد .

له‌ ووتارێكدا عه لى غدیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی قاهیره‌ بۆ پێشه‌نگه‌كان  سوپاسی ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌و ڕۆل و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  له‌ شه‌ڕی تێرۆرستانی داعشی به‌ڕێزه‌ و وه‌سفكرد و ده‌قیقیه‌یه‌ك بۆ روحی شه‌هیدانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میسر و سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌كو رێزلێنانێك له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر .

ktv

پاشان پرۆفایلێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی سه رۆكى حكومه ت  و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌ و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌دی وبه‌ فیدیۆی و فۆتۆ له‌ سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره‌ پێشكه‌شكرا . 

له‌ ووته‌یه‌كیدا محمد ئه‌لعورابی وه‌زیری پێشووتریی میسرو ئه‌مینداری پێێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ ووته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی كۆنفڕانسه‌كه‌و رێزلێنانی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌ تایبه‌تی رێزلێنان و به‌رزاگرتنی رۆڵی نێچرفان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ هۆكارێكی گه‌وره‌ی زانی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و كوردستان و میسر و ووڵاتانی عه‌ره‌بی .

ئینجا ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی ڕێزلێنان و خه‌ڵات ده‌ستیپێكرد و مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی قه‌ڵغانی پێشه‌نگ وه‌كو باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی له‌ لایه‌ن محمد ئه‌لعورابی وه‌زیری پێشووتری میسر و ئه‌مینداری گشتی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی  پپێشكه‌ش به‌ كه سایه تى  به‌رێز نیچرفان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌ لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رێزلێنانه‌كه‌ وه‌رگیرا  .

ktv

هه‌ر له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ دا محمد ئه‌لحلبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شێخ عه‌بدوله‌تیف ئه‌لهومه‌یم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسى و ئابورى و رۆشنبیرى له میسر و وولاتانى عه ره‌بى  رێزیان لێنرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.