به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به نووسراوه‌ی ژماره ٥٧٠ كه رۆژی ١٠ی ئادار ده‌رچووه، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی گشتییه‌كانی كشتوكاڵی پارێزگاكانی ھه‌رێمی كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی له رۆژی ١٥ی ئادار تا رۆژی ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩دا.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "بڕیاردرا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی له ١٥/٣ تا ١٤/٦/٢٠١٩ له گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوازه‌كانی راوكردن و هه‌روه‌ها رێگانه‌دان به راوكردن به شێوازه نایاساییه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ وه‌ك تۆڕی كون ورد، كاره‌با، مادده ژه‌هراوییه‌كان، ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و ئه‌وانی دیكه".
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ماسی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ھه‌رێمی كوردستان ٣٩٣ پڕۆژه‌ی مۆڵه‌تداری به‌خێوكردنی ماسی ھه‌یه كه ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی چوار ھه‌زار تۆن ماسییان ھه‌یه، ئه‌مه جگه له‌و پڕۆژانه‌ی كه بێ مۆڵه‌تن و ساڵانه ماسی به‌رھه‌مده‌ھێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.