سه‌ربازێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی بریتانیا كه قاچێكی بڕاوه‌ته‌وه، به به‌له‌مێكی سه‌وڵدار له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌ڕیه‌وه و ژماره‌یه‌ی پێوانه‌یی جیهانیی نوێی تۆمار كرد.
لی سبێنسه‌ر، به 36 رۆژ گه‌یشته ئه‌مریكای باشوور و مه‌ودای زیاتر له 6 هه‌زار كیلۆمه‌تری له ده‌ریادا بڕی، به‌مه‌ش توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو ببڕێ كه له‌لایه‌ن پیاوێكی دیكه له ساڵی 2002 تۆمار كرابوو و ئه‌و مه‌ودایه‌ی به 96 رۆژ بڕیبوو.
رۆژنامه‌ی "The Telegraph" بڵاویكرده‌وه، لی سبێنسهری ته‌مه‌ن 49 ساڵ له 9ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو له پۆرتیماوی باشووری پورتوگال ده‌ستی به گه‌شته ده‌ریاییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام بۆ چاككردنه‌وه‌ی سیسته‌می "جی پی ئێس"ی سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ی كه ناوی (هیوا) - "Hope"بوو، ناچار بوو چوار رۆژ له دوورگه‌كانی كه‌ناری بمێنیته‌وه.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.