Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 17:05

فراکسیۆنی پارتی: له‌پێناو کوردستانی به‌هێز و به‌ها نیشتمانی و پره‌نسیپه‌ دیموکراسیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ین

دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی
فراکسیۆنی پارتی: له‌پێناو کوردستانی به‌هێز و به‌ها نیشتمانی و پره‌نسیپه‌ دیموکراسیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ین
کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت: بە لەدایکبوونی بارزانی نەمر خۆری ئومێدی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و رەتکردنەوەی ژیانی ژێردەستەیی، هەڵات.

دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی:

لە یادی لەدایکبوونی باوکی رۆحی و رێبەری شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و هەموو رێبوارانی رێگای رزگاریی کوردستان دەکەین.

بارزانی باوکی رۆحیی گەلی کوردستان هەموو ژیانی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد و لەو رێیەوە رووبەڕووی هێزی داگیرکەرانی کوردستان و رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بووەوە.

بە لەدایکبوونی بارزانی نەمر، کە هەر لە گەنجیییەوە سەرکردایەتیی شۆڕش و راپەڕینی لە دژی رژێمە ستەمکارەکانی عێراق کرد، خۆری ئومێدی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و رەتکردنەوەی ژیانی ژێردەستەیی، هەڵات.

ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی، کە قوتابی و درێژەپێدەری کاروانی خەباتی بارزانی نەمر و شوێنکه‌وتووی ئه‌و ڕێ و ڕێبازه‌ین ، پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆی گەلەکەمان، بە ئەنجامی خەباتی ئەو سەرکردە مێژووییەی کورد دەزانین و پارێزگاری لێده‌که‌ین و له‌پێناو کوردستانی به‌هێز و به‌ها نیشتمانی و پره‌نسیپه‌ دیموکراسیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ین.

لێرەوە بەڵێن بۆ سەرۆک بارزانی و جه‌ماوه‌ری کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە بە پشتبەستن بە عەدالەت و زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێ پسانەوەی بارزانی نەمر، داکۆکیی لەو پرەنسیپانە بکەین، کە بارزانی نەمر ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناویاندا، تەرخان کرد.

هەزاران دروود و په‌یمانی سۆزو وەفا بۆ گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو و هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان.


فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان 
٢٠١٩/٣/١٤

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.