له 14 ئادارى 1991 و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌رى شارى دهۆك راپه‌رین و له ماوه‌یه‌كى كورتدا ته‌واوى داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانى به‌عسیان پاك كرده‌وه.
رزگاربوونى دهۆك سه‌ركه‌وتنه‌كانى راپه‌رینى قایمتر كرد، قۆناغێكى نوێ بوو چونكه به رزگاربوونى دهۆك ئیتر ته‌واوى ناوچه‌كانى بادینان تا ده‌گاته سنووره‌كانى توركیا رزگاربوو.
جه‌ماوه‌رى دهۆك به‌ده‌ست ده‌زگا تۆقێنره‌كانى به‌عسه‌وه زۆریان چه‌شتبوو، هه‌ربۆیه گیانى مه‌قاوه‌مه‌تى ئه‌وان و پاڵپشتى پێشمه‌رگه‌كانى به‌ره‌ى كوردستانى واى كرد كه له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا شارى دهۆك و ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى ده‌ورووبه‌رى بكه‌ونه ده‌ستى گه‌له‌وه، جگه له‌وانه دهۆك به یه‌كێ له ده‌روازه گرنگه‌كانى كوردستانى عێراق داده‌نرێت به‌رووى جیهانى ده‌ره‌وه‌دا.
هه‌ر بۆیه ئازادكردنى دهۆك له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ساڵى 1991دا سه‌ركه‌وتنێكى تازه‌ى جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه بوو به‌سه‌ر رژیمى له ناوچووى به‌عسدا، دهۆك هه‌میشه به یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده‌كانى كوردایه‌تى و شۆڕش و به‌رخودانه‌كانى بزافى رزگاریخوازى كوردستان داده‌نرێت، كه له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ئه‌و ساڵه‌دا تاجى به‌رخودانى له‌سه‌رنا، ئه‌مڕۆش شارى دهۆك له‌ژێر سێبه‌رى ئازادى و راپه‌ڕیندا به مه‌ڵبه‌ندێكى گرنگى رۆشنبیرى و بازرگانى كوردستانى عێراق داده‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.