بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گولـلە هاوەنێک لە ناحیه‌ی قەرەتەپە، حه‌وت كه‌س بوونه قوربانی یه‌كێكیان پۆلیسه.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه له ناحیه‌ی قەرەتەپەی سەر بە قه‌زای خانەقین، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی گوللـە هاوەنێکی 82 ملم، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قەرەتەپە رایگه‌یاندووه، ئەو هێرشە دەرئەنجامی زیادبوونی جموجوڵەکانی چەکدارانی داعشە لە سنورەکە کە ماوەیەکە دەستیان پێکردووەتەوە.
جەختیشکردەوە، سەرچاوەی ئەو هێرشە زنجیرە چیای حەمرین بووە، کە لە ئێستادا چەکدارانی داعش وەک پێگەیەکی سەرەکی خۆیان بەکاری دەهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.