Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:01

سەرۆک بارزانی: پێویستە ئەو ئاشتی و تەباییەی نێوان پێکهاتەی گەلانی عێراقدا هەیە، بەهێزتر بکرێت

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگار و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای موسەنا دەكات
کوردستان TV
#6 #7
100%


سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئەگەر دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق دەستور بنەمای چارەسەری كێشەكان بوایە، عێراق لە دۆخێكی باشتر دەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی3ـی2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری موسەنا ئەحمەد مەنفی و شاندی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكە كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ دیدار و پێشوازییان و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و بەشەكانی دیكەی عێراق، پێزانینیان هەبوو بۆ قوربانیدانی گەلی كوردستان لە خەباتی دژی دیكتاتۆریەت و شەڕی تیرۆر. پارێزگار و شاندی یاوەری هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیان بەرزنرخاند لە رووبەڕبوونەوەی دیكتاتۆرییەت و قووڵكردنەوەی بنەماكانی دیموكراسیەت و پێكەوەژیان لە عێراقدا.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باسی بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق و بەتایبەتی پارێزگای موسەنا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور كرا و تەئكیدیان لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان كردەوە كە بتوانن ئەم ئەزموونە بۆ پێشخستن و  هەروەها پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار لە پارێزگاكەیان بگوازنەوە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگەكەیان پتەوتر بكەن

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا بارودۆخ و كێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و جەخت لە پێویستی جێبەجێكردنی دەستوری عێراق وەك چارەسەر بۆ كێشەكان كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق و بەتایبەتی پارێزگای موسەنا بە گرنگ وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق دەستور بنەمای چارەسەری كێشەكان بوایە، عێراق لە دۆخێكی باشتر دەبوو. هەروەها جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری عێراق كردەوە. سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە كێشە سیاسییەكانی عێراق ئەوەی دووپات كردەوە كە نابێ ناكۆكیی سیاسیی ببیتە هۆی دورستبوونی رق و كینەی نێوان نەتەوەكان، بەڵكو پێویستە ئەو ئاشتی و تەباییەی نێوان پێكهاتەی گەلانی عێراقدا هەیە، بەهێزتر بكرێت.

لە كۆتایی دیدارەكەدا لەبارەی چارەنووسی رووفاتی ئەنفالكراوەكانی كوردستان سەرۆك بارزانی بەپێویستی زانی هەوڵی جیدی بۆ دۆزینەوەی  گۆڕە بە كۆمەڵەكان و هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان بۆ نیشتمانی خۆیان بدرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.