به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سه‌رله به‌یانی چوارشه‌ممه كرێكارێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی (حامید قادری) له كاتی كار له سه‌لاسی باوه‌جانی گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌نگاو روونیشیكردۆته‌وه كه حامید خه‌ریكی كاری ئاسنگه‌ری بووه و به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له ده‌ست داوه.
شایانی باسه له‌ماوه‌ی 10ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م 7 كرێكاری له شاره‌كانی كوردستان به هۆی رووداوی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.