Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:50

ئومێد خۆشناو: سێشەممەی داهاتوو هەوڵی یەکلاکردنەوەی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دەدەن

سێشه‌مه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه
ئومێد خۆشناو
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات پۆسته‌كانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رانی لیژنه‌ هه‌میشیه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه‌. 

ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ پارتی 7 سه‌رۆك لیژنه‌و 7 جێگر و 5 بڕیارده‌ری لیژنه‌كانی به‌رده‌كه‌وێت. 

گوتیشی هیواخوازن بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كان بۆ دابه‌شكردنی پۆستی سه‌رۆك لیژنه‌كان نه‌گه‌ن هیچ رێكه‌وتنێك، ئه‌وا رێكاره‌كانی یاسایی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ده‌ستنیشانكردن و دابه‌شكردنی پۆستی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.