له پێشبركێیه‌كی جیهانی منداڵێكی سریلانكی توانی پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست بهێنێت، به بلیمه‌ترین منداڵی 2019 پێ بدرێت.
(Child Genius) یه‌كێكه له‌و پێشبركێیه جیهانییانه‌ی كه ساڵانه له وڵاتی به‌ریتان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌مساڵیش منداڵێك به ناوی " نیشی أوغالی"خه‌ڵاتی بلیمه‌ترین منداڵی ساڵی 2019 پێدرا و نازناوی مرۆڤی حاسیبه‌ی پێبه‌خشرا، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ههڵسهنگاندنیشهوه زیره‌كی ئه‌و منداڵه‌یان به زیره‌كی ئه‌نیشتین لێكچوواند.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكرد منداڵه له پێشبركێیه‌كه پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌بووه توانی وشه‌ی neurohypophysis به شێوه‌یه‌كی ڕاست و به خێرایی بڵێت، كه ئه‌مه شۆكێكی زۆری لای هه‌مووان دروست كرد.
كاتێك نیشی ئه‌م نازناوه‌ی خۆی برده‌وه، له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی ئه‌و پێشبركێیه جیهانییه گوتی: "یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی كه وایكرد به‌شداری له‌و پێشبركێیه بكه‌م، ئه‌وه‌بوو تا زیره‌كی كچان به جیهان پیشان بده‌م، چونكه هه‌ندێك بۆچوونی نادروست هه‌بوون له‌سه‌ر جیاوازی زیره‌كی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، به‌ڵام من ئه‌و بۆچوونانەم به درۆ خستنه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.