سینه‌ماكا و ده‌رهێنه‌ری كورد " جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر " له فێستیڤالێكی سینه‌مایی نێوده‌وله‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ره‌راست ده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌وه فیلمه كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتی ئیتاڵیا.
جوبرائیل ئاشكرایده‌كات " به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن ڤێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی كه له‌وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڤێستیڤاڵه‌كه ده‌ستنیشان كراوه، وتیشی ، فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه ، كه له‌بواری سینه‌مای جیهانیدا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی باشه .
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه كورده داوا له ده‌رهێنه‌رانی سینه‌مایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه خوازیارن فیلمه‌كانیان له‌و ڤێستیڤاڵه‌دا به‌شداری بكات ، په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن و فیلمه‌كان بنێرن تا هه‌لی به‌شداریكردنیان له‌و ڤێستیڤاڵه‌دا بۆ بڕه‌خسێنرێت .
ساڵی رابردوو له 26ی ئادار فیلمێكی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده به ناوی (ئه‌یلان) به‌شداری خولی ئه‌و ساڵه‌ی ڤێستیڤاڵه‌كه‌ی كرد‌و له‌كۆتایی ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا ، دوایین فیلمی سینه‌مایی " جوبرائیل " فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا .
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كرله ساڵی 1983 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستی بەکاری سینه‌مایی کردوە و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.