خانمە گۆرانیبێژی ئوردنی " دیانا كه‌ره‌زۆن " به‌م نزیكانه به زمانی شیرینی كوردی گۆرانییه‌كی تازه له ژێر ناوی " خاكی شیرین " بڵاوده‌كاته‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " به‌رهه‌م هێنراوه .
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له ئه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ل ئه‌م گۆرانیبێژه ئورده‌نییه داناوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌م زووانه گۆرانییه‌كه به زمانی كوردی به‌ناوی (خاكی شیرین) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن "هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه و " یه‌ڵدان ئۆزگول " كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه ، گۆرانی " خاكی شیرین " سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بووه، بڕیار وایه به‌م نزیكانه به شێوه‌ی ڤیدیۆكلیپ بڵاو بكرێته‌وه .
پێشتریش " هه‌ڵكه‌وت زاهیر" كاری هونه‌ری بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆرانیبێژانی عه‌ره‌ب و فارس ئه‌نجامداوه ، دیانا كه‌ره‌زۆن یه‌كێكه له‌م گۆرانیبێژه عه‌ره‌بانه له ساڵی 1983 له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.