به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه ژن و پیاوێكی شێلاو و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ردووكیان به سه‌ختی برینداربوون.
ڕاشیگه‌یاندووه: برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و له‌ئێستاشدا هه‌ردوو برینداره‌كه له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به بڕیاری دادوه‌ر گیراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.