Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:09

یەکەمین دیداری فیلمی کوردی فینلەند دەستپێدەکات

هەر فیلمێک کەمتر لە 10 خەڵاتی ھەبێت نمایش ناکرێت
کوردستان TV
100%


به‌ سه‌رپه‌رشتی " رەسوڵ خۆڕەم " ، کوردی رۆژھەڵات و دانیشتوی ھێلسینکی ، رۆژانی ( 9 و 10 ) ی ئەم مانگە به نمایشکردنی زیاتر له 25 فیلم  ، یەكەمین دیداری فیلمی كوردی فینلەند دەستپێدەكات. 

له‌م دیداره‌دا ئەو فیلمانە نمایش دەکرێن کە خاوەنی زیاتر لە 10 خەڵاتی فیلم ڤێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانن ، هەر فیلمێک کەمتر لە 10 خەڵاتی ھەبێت لە دیداری فیلمی کوردی فینلەند نمایش ناکرێت و  هەریەکە لە دەرهێنەر تاریق تۆفیق، نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان و سینەماکار بورھان ئەحمەدی، نوێنەرایەتی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەن لە چالاکییەکەدا .

لە ماوەی دوو رۆژی بەڕێوەبردنی ئەو چالاکیەدا لە شارەکانی ھێلسینکی و تورکو، زیاتر لە 25 فیلم کە گشتیان خاوەن خەڵاتن لە ڤێستڤاڵە نێودەوڵەتیەکان نمایش دەکرێن .

مەبەست لە بەڕێوەبردنی یەکەم دیداری فیلمی کوردی فینلەند، ئاشناکردنی زیاتری هاوڵاتیان فینلەندییە لە رێگای زمانی فیلم و سینەما بە بار و دۆخی کوردستان و ھەروەھا نواندنی توانا و ئەزمونی سینەماکارانی کوردە بە ئەوروپیەکان. 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.