پ. كارزان كاكل ... شاره‌وانی 3ی هه‌ولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی قیرتاوكاردنی شه‌قامی 100 مه‌تری شارەکەوە شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، لەوشەقامە هاتوچۆ نەکەن رێگای دیكه به‌كاربهێنن و تا ته‌واوكردنی كاره‌كانیان رێگای دیكه بۆ هاتووچۆ به‌كاربهێنن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێ ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "ئاگاداری شوفێرەكان دەکەینەوە، بەیانی رێکەوتی 10/3/2019 هەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتری لە رێگای کۆیە تا رێگای شەقڵاوە دەستپێدەکات، بۆ کەمکردنەوەی جەنجالی هاتوچۆ، تا دەتوانن رێگای تر بەکاربهێنن و لە و شەقامە دووربکەونەوە.
له‌م باره‌یه‌وه سامان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تی ڤیدا و گوتی له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، بریادرا به‌یانی شه‌قامی 100 مه‌تر به گوژمه‌ی 600 ملیۆن دینار له شه‌قامی شۆرش تا شه‌قامی كۆێی قیرتاوبكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌مه‌ش له دوای نیگه‌رانی و ناڕه‌زای هاووڵاتیان و شوفێرانی شاری هه‌ولێر به‌رامبه ر به خراپی و تێكچوونی ئه‌م شه‌قامه هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.