Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 06:07

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆده‌بنه‌وه‌

تاوتوێی ناوی ئەندامانی لیژنەكان دەكرێ‌
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە پەرلەمان كۆدەبنەوە، تاوتوێی ناوی ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێ‌.

بڕیارە سبەینێ یەک شەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە و بەپێ بەرکەوتەی فراکسیۆنەکانیش ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان دیاری بکرێن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی کۆبوونەوەی سبەی دوا کۆبوونەوە دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەکان.

پێشتر لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان وەك یەكەم لیژنە هاتە هەڵبژاردن و سبەی یەكشەممه‌ش بڕیار لەسەر میكانیزمی هەڵبژاردنی لیژنەكانی تر دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.