بەشی پێبژاردنی سزاكانی ھاتوچۆ وەك پێویست كار ناكات، بە ھۆی دروستبوونی كێشەی ئەلیكترۆنی، لهم بارهیهوه گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رەتی كردەوە، كە سیستمەكە ھاك كرابێت و دهشڵێت ھەموو فایلی سزاكان پارێزراون.
لەناو هاووڵاتیاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە سیستمەکە هاککراوە، هاووڵاتیانی شاری هەولێر ناتوانن لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە بڕی سزا و سەرپێچییەکانیان بزانن وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت: هاک نەکراوە، بەڵام کێشەمان بۆ دروستبووە.
موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ شەممە راگەیاند: راستە چەند رۆژێکە سیستمەکە ژمارەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەت قبوڵناکات و راستەوخۆ بەشەکە دادەخرێت، هاووڵاتیان ناتوانن بڕی سزا و سەرپێچی و جۆرەکەی ببینن و هیچ ژمارەیەکی ساڵانەی تایبەت قبوڵناکات.
گوتەبێژی ھاتوچۆ باس لە ھاككردنی سیستمی پێبژاردنی سزای كامێرای ھاتوچۆ دەكەن، راست نین، ئەو کێشەیە تەنیا لە ئۆتۆمبێلی تایبەتە و بارهەگر و تاکسی کێشەیان نییە، بهزووترین کات کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
دەشڵێت: هیچ داتا و زانیاری و سزا و سەرپێچییەک نەسڕدراوەتەوە و هەمووی سەیڤکراوە و وەک خۆیەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.