Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 23:16

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هۆشداری ده‌دات

بازرگان و فرۆشیاران نرخی کاڵا و شتومەک بەرزنەکەنەوە
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی، کە نرخی شتومەک بەرزدەکەنەوەو ئاماژە بەوەدەکات، لێی قەبوڵ ناکرێت و بە توندیی سزا دەدرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئاگاداریەک لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە بۆ گشت بازرگان وکاسبکاران دوای ئەوەی دوێنێ 8/3/2019 بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاندکەبووە مایەی دلخۆشی سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی کوردستان .

بۆیە بەپێویستی دەزانین ئاگاداری سەرجەم بازرگان وکاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر بکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێ گۆڕانکاری لەنرخی کاڵاو شتوومەک بکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.

هەر كەسێک سەرپێچی بکات بەپێی یاسا بەتوندترین شێوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

سەرجەم لێژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بەووردی چاودێری بازاڕ دەکەن بۆئەم مەبەستە وداوا لەهاوڵاتیان دەکەین هەرشوێنێک گۆڕانکاری لەنرخەکان دا کرد ئاگادارمان بکەنەوە بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە.

07502224466
07502224488

دوای ئەوەی دوێنێ 8/3/2019 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند و بووە مایەی دڵخۆشی سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.