له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه مووچه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه مووچه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رده‌وام بین له دابه‌شكردنی مووچه و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ین پێش نه‌ورۆز هه‌موو مووچه‌كه دابه‌ش بكه‌ین.
گوتیشی: بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه ،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌و ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنیش وه‌ستا بوو ، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست نه‌كراونه‌ته هه‌میشه‌یی.
راشیگه‌یاند: كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر 30 رۆژ جارێك به بێ پاشه‌كه‌وت مووچه دابه‌ش ده‌كات و هه‌ر كاتێكیش حكومه‌تی به‌غدا پاره‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی ره‌وانه‌كرد، ئه‌وا له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ به‌سه‌ر مووچه‌خۆران دابه‌شی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.