ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایده‌گه‌ێنێت: بەیانی ئەمڕۆ شەمە 9 ى 3 ى 2019 ، لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار ڕوداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا بێستا ڕویدا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەناوی (بەختیار محمد امین ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا
ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.