Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 18:29

مه‌سعوود حه‌یده‌ر: سه‌رۆک بارزانی ده‌رگا داخراوه‌کانی واڵا کرد

كوردستانیان خۆیان نه‌چه‌ماند
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ڕاوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی رایگه‌یاندووه‌: گه‌لی كوردستان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌رگه‌ی ناخۆشترین قۆناغی ژیانی گرت و خۆی نه‌چه‌مانده‌وه‌، وه‌ك نوێنه‌ری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ ئاگاداری وه‌رده‌كارییه‌كانم، بنه‌مای خۆڕاگری ھه‌رێم له‌ سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و لێھاتوویی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی و تیمی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، كه‌ مه‌له‌فی ئابوورییان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، كه‌ بێگومان ده‌سپێكی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی ھه‌رێم، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا بوو بۆ به‌غدا.

حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: سه‌باره‌ت به‌ داھاتووی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ته‌واوكاریی حكوومه‌تی پێشوو ده‌بێت و ده‌سپێكی قۆناغێكی تر ده‌بێت له‌ یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد و بووژانه‌وه‌ی ئابووری و بنیاتنان و خۆشگوزه‌رانیی گه‌لی كوردستان، قۆناغی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و  گه‌شه‌ی ئابووری و به‌ھێزبوونی كورد له‌ به‌غدا و یه‌كھه‌ڵوێستیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی به‌غدا ده‌بێت، له‌ چوار ساڵی داھاتوودا، كاروانی بنیاتنان و گه‌شه‌ی ئابووری و خزمه‌تگوزاری ده‌ست پێده‌كات.

گوتیشی: به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی كابینه‌ی داھاتووی حكوومه‌ت كاك مه‌سروور بارزانی و به‌ ھاوكاریی ھێزه‌ سیاسی و به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت و پشتیوانی گه‌لی كوردستان، لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ یه‌كه‌م ھه‌نگاوی ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌رگا داخراوه‌كانی بۆی واڵا كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.